• kuKurdish

هه‌ڵسه‌نگاندنی موڵکه‌کان

هه‌ڵسه‌نگاندنی موڵکه‌کان
You can only compare 4 properties, any new property added will replace the first one from the comparison.

هه‌واڵ

نرخی نەوت داده‌بەزێت بۆ نزیکەی 2 دۆلار

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین، نەوتی رۆژئاوای تەکساسیش ریکۆردێکی مێژوویی لە دابەزینی نرخدا تۆمارکرد و ئێستا هەر بەرمیلێکی بە دوو دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

نرخەكانی نەوتی خاوی ئەمریكی لە تكساسی پایتەختی نەوت نزیك دەبێتەوە لە سفر، رەنگە لە داهاتوودا بەرهەمهێنەرانی نەوت پارەش بدەنە کڕیارەکانیان بۆ ئەوەی نەوتەکەیان لە کۆڵ بکەنەوە.

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: “لە ماوەی ئەم دواییە كڕیاران تەنیا دوو دۆلاریان لە بەرامبەر یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی داوە، پێشبینیش دەكرێت بەهۆی زیادبوونی نەوتی عەمباركراو لە وڵات و زۆری خستنەڕووی لە بازارەكان، نرخی یەك بەرمیل بۆ کەمتر لە سفر دابەزێت”.

هەروەها دەڵێت: “رەنگە دابەزینی نرخەكان بەمزووانە بەرهەمهێنەران لە تكساس ناچار بكات پارە بدەنە كڕیارانیان بۆ ئەوەی ئەو بەرمیلە نەوتانەی لەلایانە لە كۆڵ خۆیان بكەنەوە. هاوشێوەی نەوتی خاوی وایۆمنگ كە مانگی رابردوو بە نرخی (- 19) سەنت خرایەڕوو”.

ئاندی لیبۆ، سەرۆكی كۆمپانیای لیبۆ ئۆیل ئاسوشیتش لە هیوستن گوتی: “بەژیانم دابەزینی نرخی نەوتی تكساسم بەو شێوە نەرێنیە نەبینیوە، بەڵام پێشتریش روویداوە”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20-4-2020 دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی سووکی تەکساس دیسان دابەزی، بەرێژەی سەدا 21 بەهاکەی لەدەستدا و بۆ 14 دۆلار و47 سەنت دابەزی. دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە نرخەکەی زیاتر دابەزی و گەیشتە 11 دۆلار.

مایکڵ ماک کارتی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای راوێژکاری CMC لەو بارەیەوە رایگەیاند، دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوتی سووکی تەکساس هێمایەکە بۆ ئەو هەموو نەوت و بەرهەمە نەوتەی کە لە ئەمریکا کۆگاکراوەو لەبەر نەبوونی خواست بەکارناهێنرێت و بووەتە هۆکاری داڕمانی نرخی نەوت.

سەرەڕای رێککەوتنی مێژوویی بەرهەمهێنەرانی نەوتی جیهان لەسەر کەمکردنەوەی رۆژانە نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل، بەڵام رێککەوتنەکە نەبووەتە هۆکار بۆ ئەوەی رێگری لە دابەزینی نرخەکانی نەوت بگرێت.

سه‌رچاوه‌

وەڵامێک بنووسە

× Chat On Whats App